|


نه‌ورۆزتان
پیرۆز

به به‌رگی سه‌وز رازاوه قه‌د و لاپاڵ و شی‌و و دۆڵ
چرۆی ده‌ركردووه دار و
ملی دایه كتری گیا
و گۆڵ
به‌سه‌ر به‌فری كه‌ویدا كرد شه‌ماڵی خاكه‌لێوه خۆڵ
ڕه‌فیقـان ڕۆژ‌ی كـوردانه به‌هـاره
جـێژ‌نی
نـه‌ورۆزه
به‌دڵ لێتان ده‌كه‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه پیرۆزه

نه‌ورۆز
جه‌ژنێکی کۆنی کورده‌واری
ساڵه هه‌رکی 

زمانی کوردیش وه‌ک زمانێکی زیندوو
کۆدی خۆی وه‌رگرت
سه‌رۆكی به‌شی ئینگلیزی كۆلێژی زمان له زانكۆی سلێمانی
رایگه‌یاند ده‌زگای خزمه‌تگوزاری تاقیكردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یی
كۆدی ژماره (342) ی له نێو (143) زمانی جیهانیی زیندوودا
داوه‌ته زمانی كوردی و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و هه‌نگاوه
مانای دانپێدانانی ده‌زگا زانستیه‌كانی جیهانه به
زیندوویه‌تی زمانی كورديدا.
مامۆستا عه‌باس مسته‌فا به ئاژانسی (ده‌نگه‌كانی عێراق) ی
ڕاگه‌یاند "ده‌زگای خزمه‌تگوزاری تاقیكردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یی
ئه‌مریكی جیهانی
ETS)
) كۆدی ژماره (342) ی له‌ناو (143) زمانی جیهانی زیندوودا
بۆزمانی كوردی دانا."
گوتیشی "یه‌كێك له هه‌ره سوده گرنگه‌كانی ئه‌م كۆده
نیشاندانی تێكه‌ڵبونی كورده له‌گه‌ڵ زانسته جیهانیه‌كاندا و
دانانی كۆده‌كه‌ش دانپێدانانی ده‌زگا زانستی و
زمانه‌وانیه‌كانی جیهانه به‌م راستیه."
مامۆستا عه‌باس ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "پێشتر ئه‌گه‌ر
قوتابیه‌كی كورد بیویستایه له‌زانكۆكانی جیهان تاقیكردنه‌وه
ئه‌نجامبدات، داوای كۆدی زمانه‌كه‌یان لێده‌كرد و له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی پێشتر زمانی كوردی كۆدی نه‌بوو له‌وكاته‌دا ئه‌و
قوتابیه وا ده‌ناسرا كه زمانی قسه‌كردنی ره‌سمی نیه."
رونیشیكرده‌وه كه ئێستا و دوای ئه‌وه‌ی زمانی كوردیش وه‌ك
زمانه زیندووه‌كانی جیهان كۆدی پێدراوه، قوتابیی كوردیش وه‌ك
خاوه‌ن زمانێكی ره‌سمی داوای تاقیكردنه‌وه پێشكه‌ش ده‌كات.
ده‌زگای خزمه‌تگوزاری
تاقیكردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ییETS)
) ده‌زگایه‌كی زانستی ئه‌مه‌ریكیه كه كارده‌كات بۆ به‌ره‌و
پێشبردنی په‌روه‌رده و فێركردن له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
21ی فێڤریه (دووی ڕه‌شه‌مه)
ڕۆژ‌ی جیهانیی زمانی دایک
له به‌نگلادیش تا پێش سه‌ربه‌خۆ
بوونی له داگیرکه‌ریی پاکستان،
زمانی سه‌ره‌کی و فه‌رمیی زمانی
ئۆردوو بوو. ده‌سه‌ڵاتدارانی
پاکستانی چکۆله‌ترین
هه‌وڵه‌کان
بۆ په‌ره‌پێدانی زمانی به‌نگالیان
به توندترین شێوه سه‌رکوت
ده‌کردو ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی
که له پێناو زمانی به‌نگالیدا
تێکۆشانیان ده‌کرد له لایه‌ن
هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی
پاکستانه‌وه تیرۆر ده‌کران. بۆ
نموونه ئه‌بولبه‌ره‌که‌ت
(مامۆستای زانکۆی دا‌کا)،
ڕه‌فیعه‌لدین ئه‌حمه‌د
(خوێندکار)، شۆفیر ڕه‌حمان
(کارمه‌ندی پایه‌به‌رزی دادگای
به‌نگلادیش) و ... ئه‌و که‌سانه
بوون که له ڕۆژانی 21 و 22 ی
فێڤریه‌ی ساڵی 1952 دا له لایه‌ن
ده‌وڵه‌تی پاکستانه‌وه تیرۆر
کران.
به‌نگلادیش یه‌که‌م وڵات بوو که
له نوڤامبه‌ری 1999 دا پێشنیاری
دیاریکردنی 21ی فێڤریه‌ی وه‌کوو
ڕۆژ‌ی جیهانی زمانی دایکی به
ڕێکخراوی یوونسکۆ پێشکه‌ش کرد.
له سیهه‌مین دانیشتنی گشتیی
ڕێکخراوه‌که‌دا وڵاتانی وه‌ک
ئیتالیا، فه‌رانسه، ئسپانیا،
نۆروێژ، دانمارک، سوێد، شیلی،
هۆڵه‌ند، سویس، پاراگوئه، کۆماری
دومینکن، هیند، مالزی،
عه‌ره‌بستانی سعوودی و له‌هستان و
... ده‌نگیان دا به‌م پێشنیاره.
هاوکات ڕێکخراوێکی تر له ژێر
ناوی "لایه‌نگرانی جیهانی زمانی
دایکی" (mother language lovers
of the world) له کانادا دروست
بوو که ئه‌ندامه‌کانی که‌سانێک
بوون له ڕه‌گه‌زی ئینگلیسی و
هیندی و ئاڵمانی و به‌نگلادیشی و
هۆڵه‌ندی و ... ئه‌م
ڕێکخراوه‌یه‌ش هه‌ر ڕۆژ‌ی 21ی
فێڤریه‌ی وه‌کوو ڕۆژ‌ی جیهانیی
زمانی دایکی پێشنیار کرد به
یوونسکۆ.
هه‌ر
بۆیه ڕێکخراوی زانستی - کولتووری
فێرکاریی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان
(یوونسکۆ) به پێشنیاری ئه‌و
ڕێکخراوانه‌و بۆ ڕێز لێنان له
شه‌هید دیبۆش (dibosh) هه‌موو
ئه‌و که‌سانه‌ی له ڕێگه‌ی زمانی
به‌نگالیدا گیانیان به‌خت
کردووه، ڕۆژ‌ی 21ی فێڤریه (واته
ئه‌و ڕۆژ‌ی تیرۆری دیبۆش و چه‌ند
که‌سێکی تر) ی وه‌کوو ڕۆژ‌ی جیهانی
زمانی دایکی دیاری کرد.
بۆ یه‌که‌م جار ڕێوڕه‌سمی ڕۆژ‌ی
جیهانیی زمانی دایکی له فێڤریه‌ی
ساڵی 2000 له پاریس به‌ڕێوه‌چوو
که کاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی
وڵاتی فه‌رانسه و نوێنه‌رانی
وڵاته جۆراوجۆره‌کان و
زمانناسانی گه‌وره‌ی وه‌ک نوام
چامسکی و ... تێیدا به‌شدار بوون.
له‌م ڕێ‌و ڕه‌سمه‌دا "کووێچیرۆ
ماتسۆرا" به‌رپرسی گشتیی ڕێکخراوی
یوونسکۆ سه‌باره‌ت به هۆکاری
دیاریکردنی ئه‌م ڕۆژه قسه‌ی کرد.
هه‌ر وه‌ها په‌یامی کووفی عه‌نان،
به‌رپرسی گشتیی ئه‌و کاتی
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان
خوێندرایه‌وه.
له مارسی 2001 ڕێوڕه‌سمی ڕۆژ‌ی
جیهانی زمانی دایکی له ناوه‌ندی
خوێندنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زمانی
دایکی له دا‌کا پێته‌ختی
به‌نگلادیش به‌ڕێوه چوو. له‌م
ڕێوڕه‌سمه‌دا کووفی عه‌نان
به‌شداری کرد و وته‌یه‌کی له
به‌رز نرخاندی زمانی دایکی
خوێنده‌وه‌و هه‌روه‌ها سپاسی
خه‌ڵک و ده‌وڵه‌تی به‌نگلادیشی
کرد بۆ تێکۆشانه‌کانیان له پێناو
چه‌سپاندنی ئه‌م ڕۆژه. هه‌ر
وه‌ها ساڵی 2003 ڕێوڕه‌سمی ڕۆژ‌ی
جیهانی زمانی زگ‌ماک له بنکه‌ی
یوونسکۆ به‌ڕێوه
چوو.
|